سەرەتا / به‌شێن مالپه‌ری / ساخلەمی / بەم ڕێگەیانە چەوری سەر جگەرتان لەناو ببەن

بەم ڕێگەیانە چەوری سەر جگەرتان لەناو ببەن

لەگەڵ پێشكەوتنی جیهان، شێوازی ژیانیش گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە ئەمانەش كاریگەری نەرێنیان لەسەر تەندروستی دروست كردوەو هۆكارێكیشن بۆ توشكردنی مرۆڤ بە زۆر نەخۆشی.

لەئێستادا زیاتر پەنا بۆ خواردنی خۆراكی خێرا (fast food) دەوڵەمەند بە كالۆری و چەوری دەبرێت و زیاتریش دوردەكەوینەوە لە خواردنی سەوزەو خۆراكی تەندروست كە وزەو كانزاو ڤیتامینەكان بە لەش دەبەخشن.

ئەم گۆڕانكاریانەش لەژیانی ڕۆژانەدا هۆكارن بۆ زیادبوونی كێشی لەش و نەخۆشی شەكرە چەندەها نەخۆشی دیكە.

ئەم تێكچوونە لە شێوازی ژیاندا دەشبێتە هۆی توشبوونی مرۆڤ بە چەوری لەسەر جگەر.

جگەر زۆر كار لە لەشی مرۆڤدا ئەنجامدەدات خوێن لە ژەهر پاكدەكاتەوەو كرداری میتاپۆلیزم هەروەها چەور‌و شەكر ڕێكدەخات، ڤیتامینەكانی (A،D،E) كۆدەكاتەوە، شەكر بۆ وزە دەگۆڕێت، بەڵام كاتێك چەوری زۆر لە جگەردا كەڵەكە دەبێت بەپێی پێویست ناتوانێت هەستێت بەئەنجامدانی كارەكانی ئەگەر ئەم چەوریە زۆر ببێت زیانی زۆر بە جگەر دەگات.

زۆری كات بەهۆی نەخۆشی شەكرەوە چەوری جگەر دروست دەبێت بۆیە زۆر پێویستە مرۆڤ لەخواردنی شەكر، شیرینی، هەنگوین ‌و مرەبا دوربكەوینەوە، هەروەها پێویستە نیشاستە بە ڕێژەیەكی مامناوەند بخورێت و نانی سپی ناشبێت زیادەڕەوی لە خواردنی برنج‌ و مەعكەرۆنەو پەتاتە تەنانەت دانەوێڵەشدا بكرێت.

دەبێت ئاگاداری ئەو ڕێژە میوەیەش بیت كە دەیانخۆیت میوە دەوڵەمەندە بەدژە ئۆكسان ‌و ڕیشاڵەكان دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هەڵمژینی چەوری‌ و شەكر، بەڵام پێویستە ئاگاداربین میوە ڕێژەیەكی زۆر لەشەكری تێدایە (Fructose) دەگۆڕێت بۆ تریگلیسرید بەمەش مەترسی چەوری جگەر زیاد دەكات بۆیە تایبەتمەندانی بواری خۆراك دەڵێن پێویستە ڕۆژانە لە دووجار زیاتر میوە نەخورێت، هەروەها بەهۆی بەرزی ڕێژەی شەكر لەمیوەی وشكراو پێویستە لە خواردنی دوربكەوینەوە.

گرنگیدان بەخواردنی سەوزە، سەوزە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسان لەتوانایدایە بەرەنگاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی (LDL) لە خوێندا بكات، هەروەها پێویستە گرنگی بە خواردنی سیرو پیاز بدرێت.

ئامادەكردنی خۆراك بەشێوەیەكی تەندروست بەو جۆرەی دووربكەوینەوە لەبەكارهێنانی كەرە پێویستە زەیت بەكاربهێندرێت، بۆ خواردنە ساردەكانیش زەیتی زەیتون بەكاربهێنە، هەروەها خۆت بەدوربگرە لە خواردنی خۆراكی سورەوەكراوو خواردنی گۆشتی چەور.

ئەنجامدانی وەرزشی ڕۆژانە یارمەتیدەرە لە دابەزانی كێشی لەش و بەهێزبوونی ماسولكەكان و هەروەها كۆنتڕۆڵكردنی ڕێژەی شەكر لە خوێندا.

لەكۆتاییدا بۆ چارەسەركردنی چەوری جگەر پێویستە پەیڕەوی خۆراكی تەندروست بكرێت لەڕێگەی خواردنی سەوزە، نیشاستە بەڕێژەیەكی مام ناوەند، بەكارهێنانی چەوری بە ڕێژەیەكی كەم لە خواردن و زۆر ئەنجامدانی وەرزشی ڕۆژانە.

 

 

كەشتی نوح

 

ئـ . كـ

دەربارە Andam Omar

Check Also

دویكێلا چگاره‌یان سالانه‌ 900 هزار كه‌سان دكوژت.

دویكێلا چگاره‌یان سالانه‌ 900 هزار كه‌سان دكوژت. مالپه‌رێ خابیر / زاخۆ رێكخراوا ساخله‌مییا جیهانی ل …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *