سەرەتا / به‌شێن مالپه‌ری / ساخلەمی / نهێنی (الحمدلله) ی دوای پژمین بزانن ؟؟

نهێنی (الحمدلله) ی دوای پژمین بزانن ؟؟

پژمین بریتیە لە كرداری هاتنە دەرەوەی هەوا لە دەم و لوتەوە بەشێوەیەكی خێراو دەنگدار لەئەنجامی ورووژاندنی بۆشایی ناو لوتەوە.

رەنگە ئەم ورووژانە بەهۆی چەند شتێكی حەساسیەت بزوێونێ، وەك دەنكە هەڵاڵە، یان ئەو بەكتریایانەوە بێت كە لە بۆری هەناسەداندا كۆبوونەتەوە.

لە پاڵ ئەمانەشدا بۆی هەیە هەندێ شتی تری وەك رووناكی و جۆش و خرۆش و ترس ببێتە هۆكاری پژمین.

ئەگەر سەرنج بدەین لە كاتی پژمیندا چاوەكانمان دەنوقێت و هێندە پەستانێكی زۆر دەكەوێتە سەر سەرو كۆئەندامی هەناسەمان كە نوقانی چاو ئەركی پەرچەكردارێكی پارێزەر دەنوێنێت.

خێرایی ئەو هەوایەی كە لەكاتی پژمیندا لە دەم و لوتمانەوە دێتە دەرەوە دەگاتە نزیكەی (120) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

بۆیە نابێت هەرگیز رێ لەو پژمەیە بگرین كە دەبێتە هۆی دورخستنەوەی تۆزو میكرۆب و دەنكە هەڵاڵە لە بەشی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسەمان، چونكە رێگرتن لە پژمین زیانێكی زۆر بە جەستەمان دەگەیەنێت و بۆی هەیە مرۆڤ تووشی شەلەل بكات، هەندێك لە زانایان دەڵێن: لەكاتی پژمین دڵیش دەوەستێت، بۆیە دواتر بەپێویست زاندراوە بڵێین (الحمدلله) و سوپاسی خوای گەورەی لەسەر بكەین.

 

ئـ . كـ

 

دەربارە Andam Omar

Check Also

دویكێلا چگاره‌یان سالانه‌ 900 هزار كه‌سان دكوژت.

دویكێلا چگاره‌یان سالانه‌ 900 هزار كه‌سان دكوژت. مالپه‌رێ خابیر / زاخۆ رێكخراوا ساخله‌مییا جیهانی ل …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *