سەرەتا / به‌شێن مالپه‌ری / بابەت / هۆكاره‌كاتى تێكچونى په‌یوه‌نديیه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كانى خێزانه‌ كوردییه‌كان له‌ ئێستادا:

هۆكاره‌كاتى تێكچونى په‌یوه‌نديیه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كانى خێزانه‌ كوردییه‌كان له‌ ئێستادا:

هۆكاره‌كاتى تێكچونى په‌یوه‌نديیه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كانى خێزانه‌ كوردییه‌كان له‌ ئێستادا:

مالپه‌رێ خابير / زاخۆ
ن: محمد تحسین حسین
خێزان ئه‌و بنه‌ما گرنگیه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگاى لێ پێك دێت كۆمه‌ڵگاش په‌یوه‌سته‌ به‌و كۆمه‌ڵه‌ خێزانه‌ى تیادا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، بۆیه‌ له‌ هه‌موو كات و ساتێكدا خێزانه‌كان كاریگه‌رییا ته‌واویان له‌ سه‌ر باروودۆخى ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌توانین بڵێن هه‌ركاتێك خێزانه‌كان ژیانیان به‌ ئاسوده‌ى وخۆشگوزه‌رانى به‌سه‌ربرد ئه‌وا بێگومان ئه‌وكۆمه‌ڵگایه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه‌ زۆركات ده‌بینین هه‌رچه‌نده‌ خێزانه‌كان له‌ڕووى رۆشنبیرییه‌وه‌ له‌ ئاستێكى خوێنده‌وراى پێگه‌یشتوون و ماوه‌یه‌كى درێژیشه‌ خێزانیان پێك هێناوه‌ و له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ژیان ده‌گوزه‌رێنن كه‌چى له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو تایبه‌ت مه‌ندییه‌ى خێزانه‌كان هه‌یان به‌ڵام به‌بێ كێشه‌ ژیان به‌سه‌ر نابه‌ن و زۆرجار كێشه‌ بچووكه‌كانى نێوخێزان ده‌بێته‌ هۆى تێكچوونى شیرازه‌ى خێزانه‌ ئاسووده‌كان. له‌ئێستاشدا زۆر هۆكار هه‌ن بۆئه‌وه‌ى شیرازه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى خێزانه‌كان تێك بچن و كاریگه‌رییه‌كانیان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا به‌جێبهێلن لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌كورتى بییانخه‌ینه‌ڕوو:-
1-هۆكارى ئابوورى: یه‌كێكه‌ له‌ خاڵه‌ به‌هێزه‌كان له‌ هه‌مووكات و ساتێكدا رۆڵى به‌رچاوى هه‌یه‌ له‌سه‌ر رێكخستنى ژیانى خێزانه‌كان,یاخود باشتره‌ بڵێن ئابوورى ته‌واو هۆكاره‌ بۆ وه‌ستانى شیرازه‌ى خێزان,له‌زۆربه‌ى كاتدا خراپى باروودۆخى ئابوورى كێشه‌ى زۆر بۆ ئه‌ندامانى خێزان دروست ده‌كات ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێ كاتدا كارده‌گاته‌ لێك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خێزان، بۆ نموونه‌ له‌و كاته‌ى ئافره‌ت داوایی دابین كردنى شت ومه‌ك له‌ پیاوه‌كه‌ى ده‌كات كه‌چى ئه‌و داوایه‌ى ناوبراو له‌ ئاستى ئابوورى پیاوه‌كه‌ دانیه‌، ئه‌وداواكارییه‌ش ده‌بێته‌هۆى دروست بوونى ده‌مه‌قاڵێی نێوانیان, له‌به‌رلاوازى ئاستى رۆشنبیرى له‌ نێوان هه‌ردوولا ئه‌و كێشه‌ بچووكه‌ى نێوانیان گه‌وره‌ ده‌بێت جارى وا هه‌یه‌ كار ده‌گاته‌ ڕاده‌ى لێك جیابوونه‌وه‌ى، جگه‌له‌وانه‌ زۆركات سه‌رقاڵ بوونى دایك وباوك به‌ كارووباره‌كانى ده‌روه‌ به‌مه‌به‌ستى دابین كردنى بژێوى ژیان په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌ندامانى خێزان تێك ده‌دات، بۆماوه‌یه‌كى درێژ كاته‌كانى رۆژانه‌یان به‌ كار كردن به‌سه‌ر ده‌بن و دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ خێزانییه‌كان,ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ى جۆرێك له‌ ساردى له‌ نێوان ئه‌ندامانى خێزان دروست بێت و رێزو خۆشه‌ویستى خێزانى له‌نێوان ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ نه‌مێنێت.
2-دایك و باوك: دایك و باوك كاریگه‌رییه‌كى زۆریان به‌سه‌ر ئه‌ندامى خێزان هه‌یه‌، زۆربه‌ى ئه‌و كێشانه‌ى رووبه‌ڕووى خێزان ده‌بێته‌وه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو كه‌سى دیارى نێوخێزان دایك و باوك به‌دیارده‌كه‌وێت كه‌ئه‌وانیش به‌شێكى گه‌وره‌ى خێزانه‌كه‌ن,له‌به‌ر ئه‌وه‌ كاتێك كێشه‌ له‌ نێوان دایك وباوك دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌ به‌بێ هیچ گومانێك ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئه‌ندامانى ترى خێزانه‌ به‌ دیارده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ى توانایی بیركردنه‌وه‌ى سه‌ربه‌خۆیان نیه‌، واتا هێشتان نه‌گه‌یشتونه‌وته‌ ئه‌و ئاسته‌ى بتوانن زاڵبن به‌سه‌ر ئه‌و بیركردنه‌وانه‌ى كه‌ له‌ كێشه‌كانى نێوان دایك و باوكیان بۆیان دێته‌ پێش، ئه‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌رى دروست ده‌كات و زۆركاتیش ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و منداڵه‌ وه‌ك كه‌سێكى توندوتیژ له‌ نێو كۆمه‌ڵگادا به‌دیاربكه‌وێت، جگه‌له‌وه‌ش زۆر كات ده‌بینین منداڵه‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ كێشه‌كانى خێزانه‌كه‌یان ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ و هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و منداڵه‌ به‌ر له‌ كێشه‌ى نێوان دایك و باوكه‌كه‌ى وه‌ك قوتابییه‌كى زیره‌ك به‌دیاره‌ده‌كه‌وێت، منداڵه‌ رۆژ له‌دوایی رۆژ له‌كورتى ده‌دات.
3-كاریگه‌رى منداڵ له‌سه‌ر خێزان: منداڵ له‌ دوایی دایك و باوك به‌ به‌شێكى ترى گرنگى خێزان داده‌نرێت، له‌هه‌موو كات و ساتێكدا كاروڕه‌فتاره‌كانى كاریگه‌رى به‌سه‌ر شیرازه‌ى خێزان به‌جێده‌هێلێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ته‌واوى هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌سه‌ر دایك و باوك پێویسته‌ له‌ هه‌مووشتێ زیاتر هه‌رله‌ته‌مه‌نێكى بچوكه‌وه‌ به‌په‌روه‌رده‌یه‌كى باش منداڵه‌كانیان په‌روه‌رده‌بكه‌ن,به‌تایبه‌تى ئاگاداربوون به‌ هاوڕێكانى منداڵه‌كانیان,چونكه‌ هاوڕێ تاكه‌كه‌سه‌ ده‌توانێت كاریگه‌رى له‌سه‌رى به‌جێبهڵێت، له‌ منداڵێكى ره‌وشت به‌رزه‌وى بۆ كه‌سێكى بێ ڕوشت بگۆڕێت.
4- ڕوڵى راگه‌یاندن له‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى خێزان: له‌ڕۆژگارى ئێستا ڕاگه‌یاندنه‌كان به‌ هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌ى كاریگه‌رییه‌كى ته‌واویان به‌ سه‌ر كۆمه‌ڵگا به‌ گشتى و خێزان به‌ تایبه‌تى هه‌یه‌,كه‌خۆى له‌ چه‌ند شێوازێك ده‌بینێته‌وه‌ به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌:-
أ-ته‌له‌فزیۆن: ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه‌ له‌ ئێستادا زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى كه‌ناڵه‌ناوه‌خۆییه‌كان هه‌ڵده‌سن به‌ دۆبلاژكردنى ژماره‌یه‌كى زۆرى دراما وفلیمه‌ بیانییه‌كان بۆ سه‌ر زمانى كوردى ئه‌وه‌ش به‌ بێ گوێدانه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ ئایا ئه‌و دراما و فلیمانه‌ى دۆبلاژ ده‌كرێت بۆ سه‌ر زمانى تا چ ڕاده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ داب ونه‌ریتى كورد ده‌گونجێت و چ سودێكان بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌مان هه‌یه‌؟ بۆیه‌ ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر شیرازه‌ى خێزانه‌كانى كوردى دا هه‌یه‌,به‌تایبه‌تى ئه‌و فلیم و درامایانه‌ى كه‌ دۆبلاژده‌كرێت پێشاندانى داب ونه‌ریتى ئه‌ كۆمه‌ڵگایانه‌ن كه‌ لێوه‌یان به‌رهه‌م هاتووه‌,ئه‌وه‌ش به‌ده‌ر له‌وه‌ى چه‌ندان بابه‌تى خه‌یاڵى تێكه‌ڵ به‌و دراماو فلیمانه‌ ده‌كرێت، بۆیه‌ له‌و كاته‌دا ده‌توانین بڵێن تاڕادایه‌كى زۆرریش ئه‌و جۆره‌ داب ونه‌ریتانه‌وى تێكه‌ل به‌ داب ونه‌ریته‌كانى خێزانه‌كان ده‌بن كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ناگونجێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ زۆركات تێكه‌ڵ بوونى ئه‌و داب ونه‌ریتانه‌ كێشه‌ گه‌وره‌ له‌ نێو خێزانه‌كاندا ده‌نێته‌وه‌، به‌تایبه‌تى دوایی ئه‌وه‌ى هه‌وڵده‌دن زۆرێك له‌ كاروڕفتاره‌كانى ئه‌كته‌ره‌كانى نێو دراماو فلیمه‌كان دووباره‌بكه‌نه‌وه‌ و تێكه‌ڵ به‌ كاروڕه‌فتاره‌كانى خۆیان بكه‌ن، جگه‌له‌وه‌ش زۆرى دراماكان بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ى دایك و باوك كاتێكى زۆر بۆ سه‌یركردنى ئه‌و درامایانه‌ ته‌رخان بكه‌ن و كاتێكى گونجاو بۆ په‌روه‌رده‌كردنى منداڵه‌كانیان نه‌هێڵنه‌وه‌.
ب- رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان: دیاره‌ دوایی ته‌له‌فزیۆن گۆڤارو رۆژنامه‌كان كاریگه‌رى ته‌واویان هه‌یه‌ له‌سه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى تاكى كۆمه‌ڵگا، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌ى راسته‌خۆ په‌یوه‌ندى به‌ خێزانه‌كانه‌وه‌ى هه‌یه‌,بۆیه‌ زۆركات بڵاوكردنه‌وه‌ى چه‌ند بابه‌تێك له‌ رۆژنامه‌كان و گۆڤاره‌كان كه‌ له‌گه‌ڵ داب ونه‌ریته‌كانى كۆمه‌ڵگا ناگونجێت كاریگه‌رییان له‌سه‌ر خێزانه‌كان ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌ڕێگه‌ رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان به‌رده‌وام هه‌وڵبدرێت ئه‌و بابه‌تانه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌ كه‌له‌گه‌ڵ داب ونه‌ریتى كۆمه‌ڵگا ده‌گونجێت و كاریگه‌رى باشیان له‌سه‌ر خێزانه‌كان هه‌یه‌.
ج-مۆبایل وئینته‌رنیت و پێگه‌ئه‌لكترۆنییه‌كان: له‌ڕستیدا ئێستا جیهانى په‌یوه‌ست بووه‌ به‌به‌كار هێنانى مۆبایل وئینته‌رنێت و كردنه‌وه‌ى پێگه‌ئه‌لكترۆنییه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌وپرسه‌ش سه‌رجه‌م ماڵه‌كان وئه‌ندامانى خێزانه‌كانى گرتۆته‌وه‌، جگه‌له‌وه‌ به‌كارهێنانى مۆبایل و ئینته‌رنێت بۆته‌ پێویستییه‌كى رۆژانه‌ى مرۆڤ، ئه‌وه‌ش بۆته‌ هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌سته‌ خۆشه‌ویستییه‌ و په‌یوه‌ندییه‌ به‌هێزه‌ى له‌ نێوان ئه‌ندامانى خێزانه‌كان به‌رله‌ به‌دیاركه‌وتنى مۆبایل به‌تایبه‌تى ئینته‌رنێت بوونى هه‌بوو له‌ئێستادا نه‌مێنێت وله‌برى ئه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ى خه‌ریك بوون به‌ مۆبایل و تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كان شوێنى بگرێته‌وه‌ ,به‌ده‌ر له‌وه‌ش خێزانه‌كان به‌بێ ڕچاوكردنى بارى ته‌مه‌نى منداڵه‌كانیان ڕێگه‌یان ده‌ده‌ن به‌ به‌كارهێنانى مۆبایل و ئینته‌رنێت، هه‌روه‌هاو نه‌بوونى فلته‌رێكى چاودێرى كردنى سایته‌كان بۆته‌ هۆیه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌و منداڵه‌ له‌ ته‌مه‌نێكى بچوك كۆمه‌ڵیك سایت بكاته‌وه‌ كه‌ بۆ ته‌مه‌نى ئه‌وان گونجاو نین، ئه‌وه‌ش جگه‌له‌وه‌ ده‌بێته‌ خراپبوونى شیرازه‌ى خوڕه‌شتى كۆمه‌ڵگا ڕنگدانه‌وه‌شی ده‌بێت له‌سه‌ر خێزانه‌كان.
5-كاریگه‌رى ته‌مه‌نى ژن ومێرد: ته‌مه‌نى ژن ومێرد یه‌كێكه‌ له‌وبابه‌تانه‌ى كاریگه‌رییه‌كى ته‌واوى له‌ سه‌ر تێكدانى شیرازه‌ى خێزان هه‌یه‌، بۆنموونه‌ زۆركات ده‌بین له‌ كۆمه‌ڵگاى كوردیدا پیاوان به‌رده‌وام هه‌وڵى خواستنى ئه‌و ئافره‌تانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ له‌ڕووى ته‌مه‌نه‌وه‌ زۆر له‌ خۆیان بچووكترن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى جۆرێك جیاوازى له‌ بیركردنه‌وه‌یاندا هه‌ببێت ,بۆیه‌ كاتێك كێشه‌یه‌كى بچوك له‌نێوانیاندا دروست ده‌بێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى بیركردنه‌وه‌یان له‌ ئاستى یه‌كدا نیه‌ به‌رده‌وام كێشه‌كان گه‌وره‌ ده‌كه‌ن. جگه‌ له‌وه‌ش پێكهێنانى ژیانى خێزاندارى له‌ ته‌مه‌نێكى بچووكدا زۆر جار ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و خێزانه‌ لێك هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ى بتوانن خۆیان له‌به‌رده‌م ئه‌و كێشه‌ بچوكانه‌ى دێته‌ پێشیان رزگار بكه‌ن، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و جۆره‌ خێزانانه‌ ناتوانن به‌ جوانى منداڵه‌كانیان په‌روه‌رده‌ بكه‌ن,چونكه‌ ده‌توانینین بڵێن ئه‌و جۆره‌ خێزانانه‌ خۆیان پێویستیان به‌ په‌روه‌رده‌كرن ماوه‌.

Check Also

چه‌ژنا ره‌مه‌زانێ ….. ئاداب و زێده‌گاڤى.

چه‌ژنا ره‌مه‌زانێ ….. ئاداب و زێده‌گاڤى.   مالپه‌رێ خابیر / زاخۆ ئا:سعد محمد   ل …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *